AP ١٤٠٠ جۆزەردان ١١ ١٢:٣٠

لە کەرکوک؛

حەشدی شەعبی: هێرش بۆ سەر پێشمەرگەمان پووچەڵ کردەوە

حەشدی شەعبی: هێرش بۆ سەر پێشمەرگەمان پووچەڵ کردەوە

بەرپرسێکی حەشدی شەعبی لە باکووری عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی حەشد هێرشی مووشەکی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە کەرکووکیان پووچەڵ کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، عەلی محەمەد فەرماندەی کەتیبە تایبەت لە میحوەری باکووری حەشدی شەعبی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لەو بارەوە ڕایگەیاند: کەتیبە تایبەتەکانی میحوەری باکوور بە شێوەی چالاکانە لە پووچەڵ کردنەوەی مووشەک و سەکۆی هاویشتنی دەست خراو لە ناوچەی نزیک بە پردێ بەشداری هەبووە.

عەلی محەمەد زیادی کرد: ئەو مووشەکانە بۆ هاویشتن بەرەو هێزەکانی پێشمەرگە لە نزیکی بنەکانی سوپا و حەشدی شەعبی ئامادە کرابوون.

ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی جەختی کرد: هێزەکانی حەشد بە هاوکاری سوپای عێراق و هێزە ئەمنییەکان بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەو مووشکانە و ڕێگری لە ئاژاوە نانەوەی دوژمنان کەوتوونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بە پێی بەیاننامەی ئەو کومیتەیە، مووشەکەکان لە گوندی ئەحسار سەر بە پردێ لە پارێزگای کەرکووک ئامادەی هاوێشتن بوو کە هێزەکانی چاوەدێری و پووچەڵ کردنەوە، پووچەڵیان کردەوە.

News ID 37586

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha